هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

یەكگرتوو داوای كاراكردنەوەی پەرلەمان دەكات پێش ڕیفراندۆم

یەكگرتوو داوای كاراكردنەوەی پەرلەمان دەكات پێش ڕیفراندۆم

 

 

كوردیو ـ هەولێر


له كۆبونەوەی هاوبەشی یەكگرتووی ئیسلامی و شاندی یەكێتی و پارتی، یەكگرتووی ئیسلامی وێڕای پشنگیری تەواوی بۆ پرسی ڕیفراندۆم دوپاتی دەكاتەوە و كە دەبێت پێداگری بكرێت لەسەر كاراكردنەوەی پەرلەمان و دۆخی سیاسی و پارتیش ڕیفراندۆم پێش كاراكردنەوەی پەرلەمان دەخات.


لە میانەی كۆنگرەیەكی هاوبەشدا كە بۆ هەریەكە لە مامۆستا هادی عەلی بەرپرسی ئەنجومەنی جێبەجێكردن و ڕۆژ نوری شاوەیس بە نوێنەرایەتی شاندی هاوبەشی یەكێتی و پارتی، هەردوولا ناوەڕۆكی كۆبونەوەكەیان خستە ڕوو.


لە كۆنگرەكەدا مامۆستا هادی عەلی ووتی: یەكگرتوو پشتگیری تەواوی خۆی بۆ پرسی ڕیفراندۆم دوپات كردۆتەوە و هاوكات ڕااشكاوانە پێداگری كردۆتەوە لەسەر پرسی كاراكردنەوەی پەرلەمان و ئاسایی كردنەوەی دۆخە سیاسیەكە.


لە بەرامبەردا ڕۆژ نوری شاوەیس ووتی: بەلای ئێمەوە ڕیفراندۆم پێش هەموو شتێكە بە كاراكردنی پەرلەمانیشەوە چونكە دۆخەكە زۆر هەستیارە و دەبێت پەلە بكریت لە پرسەكەدا بەڵام دەشكرێت لەو هەوڵەش بەردەوام بین بۆ ئاسایی كردنەوەی دۆخەكە.


دوپاتیشی كردەوە كە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم پێش كاراكردنەوەی پەرلەمان لە ڕووی یاساییەوە هیچ گرفتێكی نیە.


وتیشی: یەكێتی و پارتی بەنیازن شاندێكی هاوبەش بنێرنە بەغدا بۆ گفتوگۆكردن لەوبارەیەوە و دواتریش لەگەڵ حیزبە سیاسیەكانی كوردستان شاندێكی تری هاوبەش پێكدەهێنن.