هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

وەفدێکی پارتی وولاتپارێزانی کوردستان سەردانی یەکگرتووی ئیسلامی ده‌كات

وەفدێکی پارتی وولاتپارێزانی کوردستان سەردانی یەکگرتووی ئیسلامی ده‌كات

ئەمرۆ ١٩/١١ وەفدێکی پارتی وولاتپارێزانی کوردستان بە سەرۆکایەتی مصطفی ئۆزجیلیک سەرۆکی حزب و ئەندامیەتی محمدجان ئزبای جێگری سەرۆکی گشتی وحید ئابا جێگری سەرۆکی گشتی وباران بۆسکان سەرۆکی کۆمیتەی ئەوروپاو ئورهان کایا بەرپرسی حزب لە باشوری کوردستان، سەردانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانیان کرد

وه‌فده‌كه‌ لە لایەن بەرێزان د .هادی علی سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و م. خلیل ابراهیم سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران وحکومەت و د. محمد هاودیانی بەرپرسی دەزگای پەیوەندیەکان پێشوازی کران لە کۆبوونەوەیەکی دۆستانەدا یەکگرتووی ئیسلامی پیرۆزبای سەرکەوتنی کۆنگرەی لە وەفدی میوان کرد.

هەروەها لە بەشێکی تری دانیشتنەکە تاوتوێی دۆخی هەرێمی کوردستان ودۆزی رەوای گەلی کورد لە پارچەکانی تری کوردستان کرا هەردوولا هاورابوون لەسەر خەباتی مەدەنی ودیموکراسی کە زیاتر دەتوانێت خزمەتی ئەم دۆزە بکات و گەلی کورد بگەیەنێت بە ئاواتەکانی لە کۆتایی دا هەردوولا جەختیان لە بەهێزکردنی پەیوەندیەکانی هەردوولا کردەوە.