هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

یەكگرتوو پێشوازی لەشاندێكی باڵای بزوتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی كوردستان كرد

یەكگرتوو پێشوازی لەشاندێكی باڵای بزوتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی كوردستان كرد

 

 

(م. خەلیل ئیبراهیم) كارگێری ئەنجوومەنی جێبەجكردن و بەرپرسی ئەنجوومەنی نوێنەران و حكومەت و (د. موحەمەد هاودیانی) ئەندامی سەركردایەتی و بەرپرسی دەزگای پەیوەندییەكان، (فەرهاد یاسین و موحەمەد دارەتویی) كارگێرانی دەزگا، پێشوازیان كرد لەبەرێزان (د. موحەمەد بازیانی)، (د. ئەحمەد وەرتی و كاك سەرباز خۆشناو) ئەندامانی بەڕێوەبەریەتی بزوتنەوە كاك (بەهرام باویانی) بەرپرسی مەڵبەندی هەولێرو كاك (سەرهەنگ كاكە) كارگێری پەیوەندییەكان.

پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولاو بارودۆخی نێوخۆی كوردستان، تەوەری باسەكان بوون، یەكگرتوو هیوای خواست ئەو هەنگاوە نوێیەی بزوتنەوەی پەیوەندی لەخزمەتی ساحەی ئیسلامی و سیاسی كوردستان بێت، پەرچكرداری لێنەكەوێتەوە، ئەوانیش سوپاسی رێنموێنی و پاڵپشتی یەكگرتوویان كرد.