هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

وەفدێکی یەکگرتو سەردانی کونسلخانەی فەلەستین دەکات

وەفدێکی یەکگرتو سەردانی کونسلخانەی فەلەستین دەکات

ئەمڕۆ 18-10-2023 وەفدێکی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان بەسەرۆکایەتی بەڕێز خلیل ابراهیم ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێکردن وبەیاوەری بەڕێزان دکتۆر محمد هاودیانی وعبدالعزیز هەرکی سەردانی کونسلخانەی فەلەستینیان کرد ولەلایەن بەڕێز نەزمی حەزوری کونسلی فەلەستینەوە پێشوازیان لێ کرا.

لەم دیدارەدا وەفدی یەکگرتو پشتیوانی خۆی بۆکێشەی ڕەوای فەڵەستین دووپات کردەوەو هاوخەمی خۆی بۆ قوربانیانی بۆمبارانی سەر غەززە نیشاندا لەژن ومنداڵ وخەڵکی مەدەنی و هیوایان خواست هەرچی زووە ئەم کێشەیە چارەسەربکرێت وگەڵی فەلەستین بەمافی خۆی بکات لەسەربەخۆیی وئازادی نەمانی ستەم لەسەری.

لەلای خۆیەوەکونسلی فەلەستین زۆرسوپاسی وەفدی یەکگرتووی کرد بۆ ئەم پشتیوانیەمەعنەویەو هەڵوێستی سیاسی یەکگرتوی بەرز نرخاند لەگرنگی دان بە پرسی فەڵەستین و گەلی ستەملێکراوی فەلەستین.

لە کۆتاییدا هەردولا چەختیان کردەوە لەسەر بەردەوامی دان بەم دیدارانە لەپێناو بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان گەڵی کوردوفەلەستین وناساندنی زیاتر کێشەی هەردوو گەڵی ستەملێکراوی کورد وفەلەستین