
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 15_ی ئاب_ی 2023، بە بۆنه‌ی (77) هەمین ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتیه‌وه،ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی پارتی ده‌كات.
ده‌قی پیرۆزباییه‌كه‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان:-
بەرێز جەنابی كاك مەسعود بارزانی - سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بەڕێزان مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی
سڵاو و رێزی برایانە ...
بە بۆنه‌ی (77) هەمین ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان پیرۆزبایی له جه‌نابتان و مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و سه‌رجه‌م ئه‌ندامان و لایه‌نگرانتان ده‌كه‌ین.
ئەم بۆنەیە لە كاتێكدایە كە هەرێمەكەمان به دۆخێكی ئاڵۆز و هه‌ستیاردا تێپەڕدەبێت و له‌به‌رده‌م چه‌ندین ئاڵنگاری و مه‌ترسیدایه، پێویستە به‌رپرسانه مامه‌ڵه‌ی بكه‌ین و رێگه‌چاره‌ی گونجاو بدۆزینەوە.
هەر بۆیە ئێمە لە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پێمانوایە دەرچوون لەو قۆناغە هەستیارە دەستپێشخەری بوێرانە و بەرپرسانەی دەوێ، رێكخستنەوەی ناوماڵی خۆمان و پێشوازیەكی جوان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەشێكی سەرەكیە لەو پرۆسەیە.
هەر لەو بۆنەیەدا جەختدەكەینەوە لە پارێزگاریکردنی شوناسی ڕەسەنی ئاینی و بەها باڵاکانی گەلەکەمان..
بۆ پەیوەندیەكانی نێوان هەردوولامان خوازیاری بەردەوامی و پەرەپێدانین.
دووبارە پیرۆزبێت ...
ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
15/8/2023