هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی یۆنامی کرد

یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی یۆنامی کرد

 ئه‌مڕۆ دوو شه‌مه‌ 29_ی ئایار_ی 2023 بەڕێز خلیل ئیبڕاهیم بەرپرسی ئەنجومەنی سیاسی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان و بەیاوەری بەڕێزان دکتۆر محمد هاودیانی بەرپرسی دەزگای پەیوندیەکان و عبدالعزیز هەرکی کارگێڕی دەزگای پەیوەندیەکان، پێشوازی کرد لە شاندێکی ڕاوێژکارانی سیاسی یۆنامی کەپێکهاتبوله بەڕێزان لیناو لیکۆلن وکاک بڵند سعدی وخاتو ڕامینا بوترس.

لەم میتینگەدا هەردولا تاوتوێی دوایین گۆڕانکاریە سیاسیەکانی هەرێم وعێڕاقیان کردولەم بوارەدا بیروبۆچونیان ئاڵ وگۆڕکرد.

شایانی باسە وەفدی یۆنامی هاوڕایی خۆی دەربڕی بۆ بۆچونەسیاسیەکانی یەکگرتولەسەر پرسی هەڵبژاردنی هەرێم وپێویستی ڕێککەوتنی سیاسی نێوان لایەنەکان بۆ چارەسەری پرسەچەقبەستوەکان.وستایشی ڕۆلی ئاشتیخوازی ودیموکراسی خوازانەی یەکگرتویان کرد.

لەلای خۆیەوە یەکگرتوو سوپاسی یۆنامی کردو هەوڵەکانیان لەپێناو چارەسەری قەیرانەکانی هەرێم وعێڕاقی بەرز‌ نرخاند.

لەکۆتاییدا هەردوو لایەن فۆکەسیان کردەوە لەسەر بەرداومی میتینگەکانی نێوانیان بۆبەرژەوەندی هەرێم گەشەسەندنی پڕۆسەی سیاسی.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.