هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

یەكگرتوو : هیوادارین ڕێككەوتنی هەولێرو بەغدا بۆ بەرژەوەندی هاوڵاتیان بێت

 

 

ساڵانێكە هاوڵاتیانی ئەم هەرێمە دەناڵێنێ بەدەست بێ خزمەتی و گرفتی مووچەو چەقبەستوویی ئابوری لە ئەنجامی تێكچوونی پەیوەندییەكانی حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێم لە خراپ ئیدارەدانی قەیرانەكاندا تا گەیشتۆتە ئەوەی كە نیگەرانی و سەغڵەتی پەرەی سەندووەو پێویستی بە بڕیاری بوێرانەو جدی هەبوو ئەمڕۆ رێككەوتن لەسەر هەناردەكردنی نەوت لە رێگەی (سۆمۆ) وە ئیمزا كرا كە بەهیوای ئەوەین ببێتە كۆتایی ئەو دۆخە قەیراناویەو سەرەتای سەقامگیری ئابوری و یەكسانكردنی ماف و ئەركی هاوڵاتیانی سەرانسەری عێراق.

هەنگاوێكی دروستی درەنگ وەختە .. هیوادارین بۆ بەرژەوەندی هاوڵاتیانی كوردستان سوودی لێ وەربگیرێت و كۆتایی هێنانبێ بە ناشەفافیەت و گەراندنەوەی شایستەی مووچە خۆران لە بریاری بەناو پاشەكەوتی مووچەو چارەسەركردنی كێشەی سوتەمەنی هاوڵاتیان بكرێ و وەك ناوچەكانی تری عێراقی لێ بكرێ.
لاپەرەیەكی نوێ لە سەقامگیری و خزمەتگوزاری هەرێم و پەیوەندییەكان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی و دەورووبەرو وڵاتان بكرێتەوە.

وتەبێژی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان