
ئەمڕۆ 13-3 وەفدێکی یەکگرتووی ئیسلامیی كوردستان سەردانی کونسولخانەی گشتی هۆڵەندای کرد.
وەفدی یەکگرتو پێکهاتبوو لە بەڕێزد.محمد هادیانی بەرپرسی دەزگای پەیوەندیەکان و عبدالعزیز هەرکی کارگێڕی دەزگای پەیوەندیەکان و لەلایەن بەڕێز یاکۆ بێرەندەس کونسوڵی گشتی هۆڵەندا پێشوازیان لێکرا.
لەم دیدارەدا هەردوولا تاوتوێی دوایین گۆڕانکاریە سیاسیەکانی هەرێمی كوردستان و ناوچەکەیان کرد و لەمبارەوە دیدوبۆچونیان ئاڵ وگۆڕ کرد .
کونسوڵی هۆڵەندا سوپاسی وەفدی یەکگرتووی کردو سەرسامی خۆی دەربڕی بەرامبەر مێژوو و بۆچون و پرەنسیپەکانی کارکردنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان .
لەکۆتاییدا هەردولا خوازیاربون بۆ بەردەوامیدان بەم پەیوەندیانە لەپێناو چەسپاندنی دیموکراسی ومافەکانی مرۆڤ لە هەرێمدا.