ده‌سته‌ی باڵای كاری هاوبه‌شی لایه‌نه ئیسلامییه‌كان له سلێمانی كۆبویه‌وه ئه‌مڕۆ شه‌ممه 31-12-2016 به‌ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان و مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان و مامۆستا عیرفان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز ڕابه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی،و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و سێ لایه‌نه و لیژنه‌ی هاریكاری ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له‌باره‌گای ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له شاری سلێمانی ده‌سته‌ی باڵای كاری هاوبه‌شی لایه‌نه ئیسلامییه‌كان كۆبویه‌وه.
پاش كۆتای هاتنی كۆبونه‌وه‌كه بهلاغێكیان بڵاوكرده‌وه.
ده‌قی به‌لاغه‌كه
بسم الله الرحمن الرحیم
ڕاگه‌یه‌نراوی كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی باڵای كاری هاوبه‌شی لایه‌نه ئیسلامییه‌كان
دوای ئه‌نجامدانی زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌ش له نێوان سێ لایه‌نه ئیسلامییه‌كه به به‌شداری لیژنه‌ی هاریكاری ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، ئه‌مڕۆ شه‌مه 31/12/2016 یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی نێوان یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان‌و كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان‌و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی له كوردستان به به‌شداری كه‌سی یه‌كه‌می هه‌رسێ لایه‌نه‌كه‌و نوێنه‌رانی لیژنه‌ی هاریكاری ڕێكخراوه‌كان ئه‌نجامدرا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌تێرو ته‌سه‌لی باس له یه‌كڕیزیی ناوماڵی ئیسلامییه‌كانی كوردستان‌و دانانی میكانیزمی كرداریی بۆ كاری هاوبه‌شی نێوانیان تاوتوێ كرا‌و، له‌و میانه‌دا بڕیاردرا كه ده‌سته‌یه‌كی باڵای كاری هاوبه‌ش پێكبهێنرێ، بۆ دانانی ڕێوشوێنی پێویست بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنی پڕۆژه‌ی یهكخستنو یه‌كگرتنی ئیسلامییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی قۆناغ به‌ندیی. هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختكرایه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه پرۆژه‌یه‌كی نیشتمانییه ئامانج لـێی وێڕای تۆكمهكردنو به‌هێزكردنی ته‌وژمی ئیسلامیی كوردستان‌و پاراستنی كۆمه‌ڵگای كوردستانی له‌دیارده دزێوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و توندڕهوییو تیرۆر‌و هه‌روه‌ها گه‌شه‌دان به ڕه‌وتی هاوسه‌نگ‌و میانڕه‌و.
بۆ ئه‌وه‌ی ئیسلامییه‌كانی كوردستان هه‌رده‌م فاكته‌رێكی ئیجابییو بنیاتنهربن له‌سه‌قامگیركردنی هه‌رێمی كوردستان‌و ئه‌كتیڤكردنی پڕۆسه‌ی چاكسازیی سیاسیی ڕاسته‌قینه‌و به‌گژدا چوونه‌وه‌ی گهندهڵییو ناعهدالهتییو هێنانه‌كایه‌ی شه‌فافیه‌ت له‌چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی سامانی گشتیی‌و باشكردنی باری بژێو و گوزه‌رانی هاوڵاتییان بهگشتییو توێژی فهرمانبهرانو مووچه خۆران به‌تایبه‌تیی‌و كۆتایی هێنان به سیاسه‌تی پاشه‌كه‌وتی زۆره ملـێ.
هه‌روه‌ها ئه‌م پڕۆژه‌یه هه‌نگاوێكی گرنگه به ئاڕاسته‌ی یه‌كڕیزیی ناو ماڵی كوردیی‌و كۆتایی هێنان به‌م حاڵه‌تی لێكترازانه سیاسییه‌ی كه هه‌رێمی كوردستانی ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین قه‌یرانی دژوار كردۆته‌وه. هه‌ر له‌و سۆنگه‌یه‌وه كۆبوونه‌وه داوای كرد دانوستان‌و گفتووگۆی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌زووترین كات ده‌ست پێبكات‌و كاری جیددی بكه‌ن بۆ كۆتاییهێنان به‌م قه‌یرانه سیاسییه‌كه‌و ڕێكخستنه‌وه‌ی نێوماڵی كوردستانییو به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی ده‌زگا شه‌رعییه‌كان.
یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان
كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان
بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی له كوردستان