هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

شاندێکی یەکگرتو پێشوازیان کرد لە وەفدێکی پارتی گەشەپێدانی تورکمان

شاندێکی یەکگرتو پێشوازیان کرد لە وەفدێکی پارتی گەشەپێدانی تورکمان

شاندێکی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان پێشوازیان کرد لە وەفدێکی پارتی گەشەپێدانی تورکمان.

ئەمرۆ شەممە7 ی ئابی 2021 شاندێکی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان کەپێک هاتبوو لەبەرێزان سەیدا خلیل ئیبراهیم بەرپرسی ئەنجومەنی حکومەت وپەرلەمان و د. سەڵاحەددین بابکر کارگێری ئەنجومەنی جێبەجێکردن و د. محمد قادرهاودیانی بەرپرسی پەیوەندیەکان و محمد دارەتویی کارگێری پەیوەندیەکان، پێشوازیان کرد لە وەفدێکی پارتی گەشەپێدانی تورکمان کەپێک هاتبوو لەبەرێزان محمد ئیلخانلی سەرۆکی پارت و نیازی رمزی و ئیبراهیم عزەت ئەندامانی مەکتەبی سیاسی پارت.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس لە پەیوەندیەکانی نێوان هەردولا و مافی پێکهاتە نەتەویی وئاینیەکان کرا لەکوردستان.

باس له‌وه‌ش كراوه‌،یەکگرتوو هەمیشە لەگەڵ مافی پێکهاتە ئاینی و نەتەوەیەکانە لەکوردستان، دەخوازێت ئەو مافە بەدەستوری بکرێ لەچوارچێوەی دەستوری ئایندەی هەرێم، یەکگرتو خۆی بەداکۆکیکاری مافی نەتەوەوئاینزاکان دەزانێت.