هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

كونسوڵخانەی هیندستان لە هەولێر ستایشی ڕۆڵی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەكات

كونسوڵخانەی هیندستان لە هەولێر ستایشی ڕۆڵی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەكات

وەفدێکی دەزگای پەیوەندیەکانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان سەردانی كونسوڵخانەی هیندستان لە هەولێر دەكات و چەند پرسێك تاوتوێ كرا.

ئەمڕۆ پێنج شەممە 17-6-2020 وەفدێکی دەزگای پەیوەندیەکانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان کەپێکهاتبو لە بەڕێزان دکتۆر محمد هاودیانی بەرپرسی دەزگاو عبدالعزیز هەرکی وعادل عبێد ومحمد دارەتوی کارگێڕانی دەزگای پەیوەندیەکان سەردانی كونسوڵخانەی هیندستانیان کرد لە هەولێر لەلایەن بەڕێزسوباچی کەین)کونسلی گشتی وبەڕێز (سوندەر )یاریدەدەری کونسل پێشوازیان لێ کرا.

لەکۆبونەوەكەدا  تاوتوێی دوایین گۆڕانکاریەکانی هەرێم وناوچەکەکراوباسی پتەوکردنی پەیوەندیەکان نێوان کرا لەپێناو گەشەپێدان وخزمەتی هەرێمی کوردستان.

وەفدی یەکگرتوو سوپاسی كونسوڵخانەی هیندستانیان بۆ ئەم پێشوازیە گەرمەوباسی خاڵی وێکچونی نێوان یەکگرتوو شۆڕشی ئاشتیانەی غاندیان کرد لەڕوی ئاشتیخوازیەوە،کە یەکگرتو دەیەوێت بەڕەوتی ئیسلامیانەی بێ توندوتیژی گۆڕانکاری ئەنجام بدات.

لای خۆیەوە کونسلی گشتی هیندستان ستایشی ڕۆڵی مەدەنی ئاشتیانەی یەکگرتویان کرد، سوپاسی وەفدی یەکگرتووی کرد بۆ ئەم سەردانە.