هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

دەزگای پەیوەندیەکانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پێشوازی لە وەفدێكی هەدەپە دەكات

دەزگای پەیوەندیەکانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پێشوازی لە وەفدێكی هەدەپە دەكات

شاندێکی دەزگای پەیوەندیەکانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پێشوازی دەكات لە وەفدێکی هەدەپە و چەند پرسێك تاوتوێ كرا.

ئەمرۆ پێنج شەممە 28/1/2021 شاندێکی دەزگای پەیوەندیەکانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان کەپێک هاتبوو لەبەرێزان د. محمد قادر هاودیانی بەرپرسی پەیوەندیەکان وم.عادل عوبیدو محمد دارەتویی کارگێرانی پەیوەندیەکان، پێشوازیان کرد لە وەفدێکی هەدەپە کەپێک هاتبوو لەبەرێزان لە ناهیدە ئیرمس و حکمەت هاتیپ نوێنەرانی هەدەپە لەکوردستان.

لەكۆبونەوەیەكدا باس لە پەیوەندیەکانی نێوان هەردولا وکێشە نیشتمانی و سیاسی ونەتەوەیی لەهەرچوار پارچەی کوردستان کرا .

جەختیشكرایەوە كە یەکگرتووی ئیسلامی كوردستان هەمیشە لەگەڵ چارەسەری کێشەی کوردی بوە بەشێوازی ئاشتیانەو دیموکراسیانە لەپێناو بەدەست هێنانی مافە رەواکان.