پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان پێشوازیكرد له شاندێكی رابیته‌ی جیهانی ئیسلامیی به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی زانایانی جیهان.
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به‌رواری 2ی ئابی2017، به‌رێز مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، به ئاماده‌بوونی مامۆستا سه‌عید عه‌لی عه‌بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و خه‌لیل ئیبراهیم كارگێری ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردن و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ده‌زگای زانایان و زانسته شه‌رعیه‌كانی یه‌كگرتوو پێشوازی كرد له‌شاندێكی رابیته‌ی جیهانی ئیسلامیی به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر شێخ سه‌عد شه‌هرانی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی زانایانی جیهان.
سه‌ره‌تا ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو تیشكی خسته سه‌ر رۆڵ و مێژووی كورد ئیستحقاقی بۆ پرۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆیی و ریفراندۆم و مه‌زلومیه‌تی گه‌لی كوردستان و داوای له شانده‌كه كرد كه تێگه‌یشتنی دروست له حاڵ و پێگه‌ی گه‌له‌كه‌مان و گواستنه‌وه‌ی وێنه‌ی راسته‌قینه‌ی كوردستان بۆ جیهانی ئیسلامی و زانایانی جیهانی .
هه‌روه‌ها ئه‌مینداری گشتی جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر پیشاندانی ره‌حمه‌تی ئیسلام و بیری میانه‌ڕه‌وی له پێناو ئاشتی و پێكه‌وه ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگه.
شانده‌كه دوای سوپاس و پێ‌زانین بۆ پێشوازی گه‌رمی ئه‌مینداری گشتی تیشكیان خسته سه‌ر ره‌وشی هاوڵاتیان و ئاواره‌كانی ناوچه‌كانی عێراق و ئه‌و گیر و گرفتانه‌ی رووبه‌روویان ده‌بێته‌وه .