هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی: دەكرێ ریفراندۆم بكرێتە ئامرازێك بۆ ئاشتەوایی نیشتمانی هەرێم و عێراق

ئەمینداری گشتی: دەكرێ ریفراندۆم بكرێتە ئامرازێك بۆ ئاشتەوایی نیشتمانی هەرێم و عێراق

 

 

(م. سەڵاحەددین موحەمەد بەهائەددین) ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەیاوەری (د. هادی عەلی) سەرۆكی ئەنجوومەنی سیاسی  و جەماوەری و (فەرهاد مەلا ساڵح) كارگێڕی ئەنجوومەنی جێبەجێكردن، پێشوازیان كرد لە (ئاغای ئیرەج مەسجدی) باڵیۆزی كۆماری ئیسلامی ئێران لەشاری بەغداو یاوەری (ئاغای عەبادی) سەركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران لەهەولێرو شاندێكی یاوەریان.

لەدیدارەكەدا تیشك خرایە سەر دۆخی سیاسی هەرێم و عێراق بەگشتی و ناوچەكە بەتایبەتی پرسی ڕیفراندۆم.

سەرەتا ئەمینداری گشتی دیدی یەكگرتووی ئیسلامی بۆ روونكردنەوە كە دەكرێ ریفراندۆم بكرێتە ئامرازێك بۆ ئاشتەوایی نیشتمانی لەسەر ئاستی هەرێم و عێراق.

وەفدی میوان خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی لەدیدارەكەو ڕاوبۆچوون و هەڵوێستی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانی بەرزنرخاندو تەئكیدیان لە دۆستایەتی نێوان گەلی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران كرایەوەو لەكۆتایی كۆبوونەوەكەدا كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیان ئەنجامدا.