ئه‌مرۆ شه‌ممه 15-7-2017 مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان پێشوازی كرد له پۆلێک كچانی سنوری لقی چواری یه‌كگرتووی خوشكان به‌بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی خولێكی هاوینە بۆ په‌روه‌رده و پێگه‌یاندن.
سه‌ره‌تا ئه‌مینداری گشتی لە ووتەیەکدا ده‌ستخۆشی له سه‌رپه‌رشتیاری خوله‌كه و پیرۆزبایی له سه‌ركه‌وتنی وانه‌كانی ئه‌مساڵ و هه‌وڵدان و گرنگی زیاتر بۆ خۆ رۆشنبیركردن و په‌روه‌رده‌كردنیان بۆ دوارۆژ و تیشکی خستە سەر گرنگی پرۆسەی پەروەردەو ، پێگەیاندنی نەوەیەکی نوێ بە شێواز‌و میکانزمی سەردەم بۆ خزمەتکردنی نیشتیمان بە دیدو تیگەیشتنی نوێ.
هه‌روه‌ها ئه‌مینداری گشتی رایگه‌یاند ئه‌و جۆره چالاكی و خولانه خزمه‌تێكی گه‌وره ده‌كه‌ن به‌خوشكان و به‌سه‌رجه‌م كاروانی یه‌كگرتوو و به‌تایبه‌تیش دڵخۆشكردنێكی گه‌وره‌یه بۆ دایك و باوكیان و شانازی یه بۆ هه‌موومان تا نه‌خشه‌ی ئاینده‌یه‌كی گه‌شتر و پێشكه‌وتوو بكێشین و به‌شێوازێكی سه‌رده‌میانه جگه‌ر گۆشه‌كان و لاوه‌كانمان په‌روه‌رده بكه‌ین و به‌دووریان بكه‌ین له گشت ئاریشه و كێشه و گرفتێك .