هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو چەند كەسایەتییەك بەسەر دەكاتەوە

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو چەند كەسایەتییەك بەسەر دەكاتەوە

 

 

ئەمڕۆ ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان سەردانی یەكێك لەكەسایەتییە رۆشنبیری و مێژوونووس و شوێنەوارناس و ناوداری كوردی لە شاری سلێمانی كرد.

ئەمڕۆ (م. سەڵاحەددین موحەمەد بەهائەددین) ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان سەردانی كەسایەتی (م. عەبدولرەقیب یوسف) ی كردو لە دیدارێكدا ئەمینداری گشتی بە رێزەوە لە كارو هەوڵەكانی ناوبراوی لە پاراستنی دڵسۆزانەی بۆ شوێنەوارە مێژوییەكان و زیندووكردنەوەی كلتورو شارستانیەتی گەلی كورد روانی و هیوای خواست لایەنە پەیوەندیدارەكان هاوكاری جەنابیان بن و ئاورێكی جیددی تر لەم بوارە هەستیارو پر بایەخە بدەنەوەو شوێنەوارە مێژوویی و رەسەنەكان لە لەناوچوون بپارێزن.


لە بەرامبەردا (م. عەبدولرەقیب) سوپاسی ئەمینداری گشتی كرد و باسی لە هەوڵەكانی خۆی لەم بوارانەدا كردو نیگەرانی خۆی لەو فەرامۆشكردنە دەربری كە بە ئاشكرا بە شوێنەوارە مێژووییەكانەوە دیارە، هەروەها داوای لە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كرد كە لەم بوارەدا رۆڵێكی زیاتر ببینن و پشتیوانی زیاتر لە هەوڵەكانیان بكەن بۆ ئەم ئەركە نیشتیمانیە گرنگە.


شایەنی باسە هەر هەمان رۆژ ئەمینداری گشتی سەردانی (حاجی عەبدولقادر موستەفا) كەسایەتی ناوداری هەڵەبجەی لە ماڵەكەی خۆی لە سلێمانی كرد.

شایانی باسە (د. یەحیا عومەر رێشاوی) ئەندامی سەركردایەتی یەكگرتوو ئامادەی دیدارەكان بوو.

 

ئـ . كـ