هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

دەستەی باڵای کاری هاوبەشی لایەنە ئیسلامیەکان کۆبوونەوە

دەستەی باڵای کاری هاوبەشی لایەنە ئیسلامیەکان کۆبوونەوە

 

دوای نیوەرۆی ئەمرۆ دووشەمە 10.7.2017 لە بارەگای ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان لە شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و مامۆستا عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان و شێخ عیرفان عبدالعزیز رابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان و نوێنەرانی لێژنەی هاریکاری كۆبونەوە .

لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی سیاسی هەرێم و عێراق و ناوچەکە و بەهێزکردنی پەیوەندی و هاوکاری زیاتری نێوان کەسایەتی و لایەنە ئیسلامیەکان كرا .