هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو : هەمیشە هاریكارێكی سەر راست و دڵسۆزی لایەنەكان بووین

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو : هەمیشە هاریكارێكی سەر راست و دڵسۆزی لایەنەكان بووین

 

 

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو لەگەڵ ئەندامانی سەركردایەتی و بەرپرسی دەزگاكان و مەڵبەندەكان و راوێژكارانی دەڤەری سلێمانی كۆبویەوە. 

(م. سەڵاحەددین موحەمەد بەهائەددین) ئەمینداری گشتی یەكگرتوو باسی بارودۆخی كوردستان بە گشتی و بارودۆخی ئابوری و سیاسی بە تایبەتی كراو تیشكخرایە سەر هەوڵەكانی یەكگرتوو لەو بواراندا بە تایبەت چارەسەری بژێوی خەڵك و كاراكردنەوەی پەرلەمان و گەشتن بە كۆدەنگی نیشتمانی و زەمینە سازی بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم بە شێوەیەك لە بەرژەوەندی گەلی كوردستان بێت بۆ بەدیهێنانی مافی چارەی خۆنووسین و سەربەخۆیی كوردستان و دروستكردنی دەوڵەتی سەربەخۆ هەروەها بەردەوام لە پێناو بەرژەوەندییە گشتییەكانی خەڵك و خاكی كوردستان كارمانكردووەو هەمیشە هاریكارێكی سەر راست و دڵسۆزی لایەنەكان بووین و پاشكۆ و پارسەنگی هیچ كەس و لایەنێك نەبووین و نابین.

هاوكات بەرێزیان ئاماژەی بەوەدا كە ریفراندۆم لای یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان شتێكی نوێ نیەو ئێمە لە كۆنگرە یەك لە دوایەكەكانمان جەختمان لەسەر مافی چارەی خۆنووسین و دروستبوونی دەوڵەتی سەربەخۆ كردۆتەوەو بە یەكێك لە ستراتیژە سەرەكیەكانی یەكگرتوومان داناوە.

هەروەها ئەمینداری گشتی جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كە یەكگرتوو لەسەرجەم قۆناغەكاندا خاوەنی پلان و ئەجێندای خۆیەتی.

لە كۆتایی وتەكانیدا بەشداربوان چەندین پێشنیارو راسپاردەو پرسیاریان ئاڕاستەی جەنابی ئەمینداری گشتی كردو ئەویش وەڵامی دانەوە.

 

ئـ . كـ