هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

فیدیۆ... وەفدێکی باڵای یەکگرتوو و یەکێتی کۆبووەنەوە

فیدیۆ... وەفدێکی باڵای یەکگرتوو و یەکێتی کۆبووەنەوە

 

پێش نیوەرۆی ئەمرۆ پێنج شەمە 6ی تەموزی، 2017وەفدێکی باڵای یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بەسەرپەرشتی مامۆستا صلاح الدین محەمەد بها‌والدین سەردانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستانیان کرد.

لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی سیاسی عێراق و داهاتوی ناوچەکە لە دوای نەمانی داعش کرا، هەردولا هاورابوون لەسەر ئەوەی پێویستە لە داهاتویەکی نزیکدا بژێوی خەڵک ئاوری جدی لێ بدرێتەوە و لەهەمانکاتدا لەم وێستگەیەی ئێستای خەباتی سیاسیدا لە هەمووکات زیاتر پێویستیمان بە یەک دەنگی و یەکخستنی هەڵوێستەکان هەیە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسە چارەنوس سازەکان، بۆ سەرخستنی پرۆسەی رێفراندۆم هاورابوون لەسەر زەرورەتی کاراکردنەوەی پەرلەمان و یەک هەڵوێستی سەرجەم لایەنەکان.