هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو بەشداری پرسەی د. ئیسماعیلی كرد

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو بەشداری پرسەی د. ئیسماعیلی كرد

 

بەرێز مامۆستا (سەڵاحەددین موحەمەد بەهائەددین) ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەیاوەری شاندێكی باڵا لە شاری هەولێر بەشداری لە پرسەی وەفاتی زاناو پرۆفیسۆرو مامۆستای زانكــۆ دكتۆر (ئیسماعیل موحەمەد قەرەنی) كرد.

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو رایگەیاند، كۆچی پرۆفیسۆرو زاناو مامۆستای زانكـــۆ و كەسایەتـــی ئیسلامــــی دكتـــۆر (ئیسماعیل موحەمەد قەرەنی) خەسارەتێكی گەورەیەو خوای گەورە لێی خۆش بێت و دەرەجەی عالی بكات و عەفووی مانگی رەمەزانی بەربكەوێت.