هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

لاهور شێخ جەنگی پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئەمینداری گشتی یەكگرتوو دەكات

لاهور شێخ جەنگی پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئەمینداری گشتی یەكگرتوو دەكات

 

 

بەڕێز مامۆستا سەڵاحەددین بەهائەددین

ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
بەبۆنەی تێپەڕبوونی سی ساڵ بەسەر ڕاگەیاندنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستاندا‌، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێزتان و ئەندامانی ئەنجوومەنی سەركردایەتی و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی حزبە بەڕێزەكەتان دەكەم، هیوای سەركەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازم.
‏‎هیوادارم یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان وەك چۆن لە رابردوودا وەك هێزێكی سیاسی میانڕەو ڕۆڵی خۆی بینیوە لە چارەسەركردنی كێشەو قەیرانەكان، لەم كاتەشدا كە هەرێمەكەمان بە دۆخێكی مەترسیدارو نەخوازراودا تێپەڕ دەبێت، لەگەڵ هەموو هێزو لایەنە سیاسیە كوردستانییەكان رۆڵی نیشتیمانی خۆی ببینێت بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغەو زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەكان و گەڕانەوەی هیواو ئومێد بۆ گەلەكەمان و رزگاركردنیان لەم دۆخە ناهەموارە.
براو دڵسۆزتان
لاهور شێخ جەنگی