هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو بەشداری لە كۆنگرەی خێزان لە وڵاتی قەتەر دەكات

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو بەشداری لە كۆنگرەی خێزان لە وڵاتی قەتەر دەكات
لە میانەی سەردانەكەی بۆ وڵاتی قەتەر و بەشداری كردنی لە كۆنگرەی شەشەمی یەكێتی جیهانی زانایانی موسڵمان ڕۆژی چوار شەممە بەرواری 10/1/2024 بەرێز مامۆستا صلاح الدین محمد بها‌‌‌ءالدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەشداری لە كۆنگرەی (خێزان )كرد.
لەكۆنگرەكەدا كە بەرێز ئەمینداری گشتی یەكگرتوو ئامادەی بوو، هەروەها بەرێز د. موسەننا ئەمین ئەندامی سەرکردایەتی یەکگرتوو بەرێوەبردنی کۆنگرەی خێزانی کرد.
هەر لە کۆنگرەکەدا بەرێز د. عومەر عەبدولعەزیز ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتوو بە وتارێك بەشداری كرد بە ناونیشانی (كاریگه‌ری سۆشیال میدیا و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان له‌سه‌ر تاك و خێزان).
لە سەرەتای وتارەكەدا سڵا و رێزی خەڵكی كوردستانیان بە نوێنەرانی گەلی غەززە و فەلەستین گەیاند و هاو هەڵوێستبوون لەگەل رووداوەكانی غەززە و ئەو قوربانیانەی كە داگیركەران بە شێوەیەكی درندانە و دوور لە هەموو بەهایەكی مرۆڤایەتی ئەنجامی دەدەن .
لە بەشی دووهەمی وتارەكەیدا ئاماژەی بە كاریگەری سۆشیال میدیا و تۆرە كۆمەڵایەتیەكان لەسەر تاك و خێزان كرد و رێگە چارە بۆ چارەسەركردن و هەنگاونان بەرەو ئاراستەی دروست لە بەكارهێنانی خستە روو.