هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەکگرتوو پیرۆزبایی لە سەرۆکی یەکێتی جیهانی زانایانی موسڵمان دەکات

ئەمینداری گشتی یەکگرتوو پیرۆزبایی لە سەرۆکی یەکێتی جیهانی زانایانی موسڵمان دەکات

 

 

ئەمینداری گشتی یەکگرتوو پیرۆزبایی لە سەرۆکی یەکێتی جیهانی زانایانی موسڵمان دەکات
جەنابی پ.د.شێخ علی قەرەداغی

السلام عليكم ورحمة الله ..
هەڵبژاردنتان لە کۆنگرەی گشتی شەشەمی یەکیێتی جیهانی زانایانی موسڵمان ،بەو ئاستە بەرزە لە متمانەو جۆش و خرۆشی کۆنگرە بۆ سەرۆکایەتی ئەو دەزگا جیهانیە، جێگای شانازی ئێمەو هەموو گەلی کورد و هەموو موسڵمانانە ، خودا لێت پیرۆز بکات و پشتیوانت بێت لەو ئەرکە باڵا هەستیارەدا..
بەڕاستی بەدەست هێنانی ئەو متمانەیە لەلایەن نوێنەری زانایانی زیاتر لە 90 وڵاتی جیهان ،لەناو ئەو هەموو زانایانەی شەریعەت و شارەزایانی زانست و پلە باڵای ئەکادیمی ، نیشانەی ئاستی باڵای شایستەیی جەنابتانە و مایەی دڵخۆشی و سەربڵندی کوردان و گشت کوردستانیانی جیهان و ڕابونی ئیسلامیە ..کە ڕۆڵەیەکیان ئەبێتە سەرۆکی زانایانی موسڵمانی جیهان !!
‏هەردەم سەرکەوتوبیت لەڕابەرایەتی کاروانی هیدایەت و بانگخوازی و ئیسڵاح و ئاشتیدا ، بەردەوام سەروەری بۆ گەل و نیشتمانەکەت تۆمار بکەیت ..

ئێمەش وەک هاوکار و کاروانیانی یەکگرتوو هەقمانە ،وێڕای پیرۆزبایی لەجەنابتان ،سوپاسی خوا بکەین ، لەسەر ئەم ڕێزو فەخرەی خەڵاتی کردوین ..
براتان
صلاح الدين محمد بهاءالدين
ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان