هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو لە تاران بەشداری كۆنگرەیەك لە بارەی فەڵەستین دەكات

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو لە تاران بەشداری كۆنگرەیەك لە بارەی فەڵەستین دەكات

 

 


ئەمڕۆ شەممە (م. سەڵاحەددین موحەمەد بەهائەددین) ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە تارانی پایتەختی ئێران بەشداری كرد لە كۆنگرەیەك لەژێر ناونیشانی (كۆنگرەی تارانی نێودەوڵەتی لەبارەی فەڵەستین) و لەبارەگای وەزارەتی دەرەوەی ئێران كارەكانی ئەنجامدرا،
لە كۆنگرەكەدا بەرپرسانی حكومی و كەسایەتی سیاسی و ئاینی و بیرمەندانی دیار لە زیاتر لە (69) وڵات بەشداریان تێدا كرد.
شایانی باسە كۆنگرەكە باسی لە چارەسەرییەكان كرد بۆ وەستاندنی تاوانكاری جوولەكەی داگیركەر بۆسەر كەرتی غەززەو ماوەی یەك رۆژی خایاند.