هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

بەغدا ـ ئەمینداری گشتی یەكگرتوو لەگەڵ باڵیۆزی توركیا لە عێراق كۆبۆوە

بەغدا ـ ئەمینداری گشتی یەكگرتوو لەگەڵ باڵیۆزی توركیا لە عێراق كۆبۆوە
لە میانەی سەردانی بۆ شاری بەغدا و دیدار و كۆبوونەوەكانی، بەرێز مامۆستا سەلاحەددین محەمەد بەهائەددین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە بەیاوەری شاندێكی باڵا سەردانی بەرێز (علی رضا كونای) باڵیۆزی كۆماری توركیای لە عێراق كرد.
له‌ میانه‌ی دیدارێك كە كاتژمێرێكی خایاند باسیان لە دواین گۆرانكاریەكانی هەرێم و عێراق و ناوچەكە كرد، بەتایبەت پرسی ئاو و وزە و ئەمن و ئاسایشی ناوچەكە گفتوگۆی زیاتری لە بارەوە كرا .
لەبەشێكی تری دیدارەكەدا ئاماژەیان دا بەو دەستدرێژی و هێرش و داگیركاریانەی زایۆنی و كوشتنی ژن و منداڵ و كاولكردنی هەموو پێداویستیەكانی ژیان، لەمبارەوە تەئكیدیان لەوە كردە كە دەبێت هەموولایەك هەوڵەكانی خۆیان چربكەنەوە بۆ راگرتنی ئەو هێرش و بۆردوومانانە و گەیشتن بە چارەسەرێكی خێرا و گەرانەوەی ئاشتی و سەقامگیری و ئارامی بۆ ناوچەكە ..