هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو لەگەڵ ئەمینداری گشتی حزبی ئیسلامی عێراقی كۆبۆوە

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو لەگەڵ ئەمینداری گشتی حزبی ئیسلامی عێراقی كۆبۆوە

 

 

ئێوارەی ئەمرۆ دووشەممە بەرێز مامۆستا سەڵاحەددین موحەمەد بەهائەددین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە بەیاوەری شاندێكی باڵا لە بەغدا سەردانی بەرێز (رەشید عەززاوی) ئەمینداری گشتی حزبی ئیسلامی عێراقی كرد.

لە دیدارێكدا هەردوولا بارودۆخی هەرێم و عێراق و ناوچەكەو جیهانی ئیسلامیان تاوتوێكردو چارەسەری كێشەكانی نێوان هەرێم و ناوەندیش تەئكیدی لێكرایەوە، هەروەها پێشهاتەكانی ناوچەكەو دەسدرێژییەكانی قەوارەی زایۆنی بۆ سەر غەززەیان ئیدانە كردو بەتایبەت شەهیدكردنی منداڵ و ئافرەت و پیاوانی بەتەمەن، وە ئەم جۆرە لە داگیركردنە ئاستی میصداقیەتی لایەنەكانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی لەگەڵ دروشمەكانی مافی مرۆڤ و دیموكراسی دەرخست.
لەكۆتایی دیدارەكەدا پەیوەندی لە مێژینەی نێوان هەردوو حزب و بەردەوامی دان بەم پەیوەندییە تەئكیدی لێكرایەوە.