هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو : ئەوەی لە غەززە دەگوزەرێ مەدرەسەیەكی گەورەیە بۆ ئوممەتی ئیسلام و دەبێ دەرسی لێوەربگرین

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو : ئەوەی لە غەززە دەگوزەرێ مەدرەسەیەكی گەورەیە بۆ ئوممەتی ئیسلام و دەبێ دەرسی لێوەربگرین

 

 

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە (م. سەڵاحەددین موحەمەد بەها‌ئەددین) ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە میانەی وتەیەكیدا بۆ بەشێك لە ڕێكخستنەكانی یەكگرتوو لە سنوری مەڵبەندی 14 ی دەوروبەری هەولێر، تیشكی خستە سەر بارودۆخی هەرێمی كوردستان و عێراق و جیهان دۆزی ڕەوای فەڵەستین بەتایبەتی و رایگەیاند : ئوممەتی ئیسلام موحتاجی ئەوەبوو نموونە ببینێت سوپاس بۆ خوا بینیمان و ئەوەی لە غەززە دەگوزەرێ مەدرەسەیەكی گەورەیە بۆ ئوممەتی ئیسلام و دەبێ دەرسی لێوەربگرین.

لە بەشێكی تری وتەكانیدا ئەمینداری گشتی یەكگرتوو جەخیتكردەوە لەوەی كە مەعدەنی قەوارەی داگیركاری زایۆنی بۆ دونیا زۆرتر دەركەوت و ئەوەش بۆ جیهان ڕوون بوویەوە كە چەندە لەگەڵ دروشمەكانی مافی مرۆڤ و دیموكراسی درۆ دەكەن.