هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پێشوازی لە ئایدن معروف دەكات

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پێشوازی لە ئایدن معروف دەكات

دوای نیوەرۆی ئەمڕۆ دوو شەممە 13-11-2023، بەڕێز مامۆستا صلاح الدین محمد بها‌ءالدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لەبارەگای تایبەتی خۆی لەشاری هەولێر بەئامادەبونی د. محەممەد هاودیانی بەرپرسی پەیوەندیەكانی یەكگرتوو پێشوازی لەبەڕێز ( ئایدن معروف ) ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی بەرەی تورکمانی لە هەرێمی کوردستان و شاندێكی یاوەری كرد .

لە دیدارەكەدا بارودۆخی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە گفتوگۆی لە بارەوە كرا، و تەئكید لە چارەسەركردنی كێشەكان نێوان و هەرێم و بەغدا كرایەوە.

لە تەوەرەیەكی تردا باس لە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و رێكارە یاسایی یەكانی كرا ، و هەردوولا جەختیان كردەوە لە زەرورەتی ئەنجامدانی پرۆسەكە بە نەزاهەت و عەدالەت و پاراستنی مافی هەموو پێكهاتەو لایەن و هاوڵاتیان.

May be an image of 2 people and newsroom

 

May be an image of 3 people and dais

May be an image of 7 people, dais and text