هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو و سكرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان كۆبوونەوە

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو و سكرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان كۆبوونەوە
ئەمڕۆ یەك شەممە بەرواری 12/11/2023 بەرێز مامۆستا صلاح الدین محمد بها‌‌ءالدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەیاوەری م. خەلیل ئیبراهیم كارگێری ئەنجومەنی جێبەجێكردن پێشوازی لە بەرێز (كاك بەڵێن عبدالله) سكرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستانی كرد.
 
لە كۆبوونەوەكەدا باس لە بارودۆخی هەرێمی كوردستان و عێراق بەتایبەتی و ناوچەكە بەگشتی كرا، جەخت كرایەوە لەسەر وەلانانی ناكۆكیەكان و خۆبەدورگرتن لەبیری تەسكی حزبایەتی بەتایبەت بۆ هەردوو هێزی دەسەڵات، چونكە لەڕابردوو تا ئێستا گەلی كورد قوربانی دەستی ناكۆكی نێوان هێزە باڵا دەستەكانی بووە.
 
لەكۆتایی دیدارەكەدا بەپێویست زانرا كە حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێمی كوردستان ڕێگەچارەی ڕیشەیی بۆ كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا بدۆزێتەوە بەتایبەت كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.