هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو بۆ یونامی: كاری جدی بكەن بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچەخۆرانی هەرێم

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو بۆ یونامی: كاری جدی بكەن بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچەخۆرانی هەرێم

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە 8-11-2023، بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بەئامادەبونی ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی جێبەجێكردن و سەركردایەتی لەبارەگای تایبەتی خۆی لەشاری سلێمانی پێشوازیی كرد لە ڕیكاردۆ ڕۆدیگێز نوێنەری یونامی لە هەرێمی كوردستان.

لەدیدارێكدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی سیاسی عێراق و هەرێم و ناوچەكە كراو ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان خوازیاری ئەوە بوو كە نەتەوە یەكگرتووەكان ڕۆڵێكی گرنگ ببینێت لەوەی كە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەكاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت و بەدووربێت لەئەنجامدانی ساختەكاری و هەروەها داوای كرد كە نوێنەرانی یونامی لە عێراق و هەرێم كاری زیاتر بكەن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا چارەسەری مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان.

لەدیدارەكەدا ڕیكاردۆ ڕۆدیگێز نوێنەری یونامی لە هەرێمی كوردستان ڕۆڵی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستانی لەگۆڕەپانی سیاسی عێراق و هەرێم بەگرنگ وەسف كردو بەگرنگیزانی كە یەكگرتوو لە هەوڵەكانی بۆ لێكنزیك كردنەوەی نێوان لایەنە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان بەردەوام بێت.