هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پێشوازی لەسەرۆكی پارتی سۆسیالست دیموكراتی كوردستان كرد

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پێشوازی لەسەرۆكی پارتی سۆسیالست دیموكراتی كوردستان كرد


سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە 1-11-2023، بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لەبارەگای تایبەتی خۆی لەشاری سلێمانی بەئامادەبونی ژمارەیەك لەئەندامانی ئەنجومەنی جێبەجێكردن و سەركردایەتی پێشوازیكرد لەبەڕێز محەممەد حاجی مەحمود سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان و شاندێكی یاوەری.

لەبەشێكی تری دیدارەكەدا، جەخت كرایەوە لەسەر وەلانانی ناكۆكیەكان و خۆبەدورگرتن لەبیری تەسكی حزبایەتی بەتایبەت بۆ هەردوو هێزی دەسەڵات، چونكە لەڕابردوو تا ئێستا گەلی كورد قوربانی دەستی ناكۆكی نێوان هێزە باڵا دەستەكانی بووە.

لەكۆتایی دیدارەكەدا بەپێویست زانرا كە حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێمی كوردستان ڕێگەچارەی ڕیشەیی بۆ كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا بدۆزێتەوە بەتایبەت كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.