هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پێشوازیكرد لە بەڕێز شێخ جواد خالصي

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پێشوازیكرد لە بەڕێز شێخ جواد خالصي

ئەمڕۆ سێ شەممە 17-10-2023 لەبارەگای تایبەتی خۆی لەئەنجومەنی جێبەجێكردن لە شاری سلێمانی، بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمیداری گشتی پێشوازیكرد لە بەڕێزان شێخ جواد الخالصي و شێخ حامد العبیدي و لەمیانەی كۆبونەوەیەكدا تیشك خرایەسەر بارودۆخی عێراق و ناوچەكەو پێویستی كۆدەنگی و یەكڕیزی موسڵمانان بەگشتی و خەڵكی عێراق بەتایبەت بۆ ڕوبەڕوبونەوەی گۆڕانكارییەكان.

لەبەشێكی دیكەی دیدارەكەدا باسی مەزڵومیەتی خەڵكی فەلەستین و پێویست بونی هاودەنگی سەرجەم موسڵمانان كرا بۆ داكۆكی لە پیرۆزیەكانی موسڵمانان بەگشتی و مزگەوتی ئەقسا و خەڵكی ستەم لێكراوی فەلەستین بەتایبەتی..