هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: بەرپرسانی هەرێم خۆیان لەقەیرانەكان بێ ئاگا دەكەن

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: بەرپرسانی هەرێم خۆیان لەقەیرانەكان بێ ئاگا دەكەن

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 16-10-2023، لەمیانەی كۆبونەوەی لەگەڵ ژمارەیەك لە كادری باڵای ڕێكخستنەكانی یەكگرتوو لە شاری سلێمانی كە ژمارەیەك لە ئەندامانی سەركردایەتی و ئەنجومەنی جێبەجێكردن ئامادەیی بون، بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایگەیاند: بەرپرسانی هەرێمی كوردستان خۆیان لەقەیرانەكان بێ ئاگا دەكەن و ئەو بارودۆخەی كە ئێستا هاوڵاتیانی تێكەوتووە جێگای هەڵوێستە لەسەركردنی جدیەو پێویستە حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم بەرپرسانە كار بكات لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵی بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەكی ڕیشەیی بەشێوەیەك كە ناكۆكیە سیاسیەكان كار لە مووچەو بژێوی هاوڵاتیانی هەرێم نەكات.

لەبەشێكی تری وتەكانیدا، ئەمینداری گشتی یەكگرتوو جەختیكردەوە لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕی یەكگرتوو بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی دوور لەساختەكاری لەو كاتەی بۆیی دیاری كراوە، هەروەها جارێكی تر داوا لە هێزەكانی دەرەوەی دەسەڵات دەكەین بۆ پێكهێنانی بەرەیەكی هاوبەش.

لەكۆتای وتەكانیدا، ئەمینداری گشتی یەكگرتوو جەختیكردەوە كە كێشەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێویستی بە ئەنجامدانی گۆڕانكاری نوێ لەناوچەكە هەیەو مێژوو سەلماندویەتی هیچ گەل و نەتەوەیەك بەزەبری هێز لەناو نابرێت، جارێكی دیكە داوای چارەسەری كێشەكان بە شێوەی ئاشتیانە دەكەین و ئیدانەی ئەو توندو تیژیانە دەكەین كە بەرانبەر خەڵكی بێتاوان ئەنجام دەدرێت لەم سیاقەدا ستەمێكی كۆمەڵكوژی قەوارەی زایۆنی بۆسەر خەڵكی غەززە نیشانەی شكست و پوچەڵی ئەو ڕژێمەیە.. فەلەستینیەكان هەقیان لەسەر هەمو موسڵمانان هەیە و دیفاع لە موقەدەساتی موسڵمانان و ئەقصای پیرۆز دەكەن و ڕوبەڕوی ستەمی داگیركاری خاكەكەیان بونەتەوە.
May be an image of 1 person and dais
May be an image of 2 people