هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو سەردانی بارەگای سەرەکی ئاک پارتی دەکات

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو سەردانی بارەگای سەرەکی ئاک پارتی دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە بەرواری ۳ی۱۰ی۲۰۲۳ بەرێز مامۆستا صلاح الدین محمد بها‌ءالدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەیاوەری شاندێكی باڵای یەکگرتوو سەردانی بارەگای سەرەکی ئاک پارتیان لە شاری ئەنقەرە کرد و لەلایەن بەڕێز زەفەر سرەکایا جێگری ڕەجەب طیب ئەردۆغان و بەرپرسی پەیوەندییەکانی ئاک پارتییەوە پێشوازیان لێ کرا.

لە دیدارەکەدا کە زیاتر لە کاتژمێرێکی خایاند تاوتوێی کۆتا گۆڕانکاری و ڕووداوەکانی ناوچەکە کرا و بەڕێز ئەمینداری گشتی جەختیان کردەوە لە چارەسەرکردنی کێشەکان لەڕێگەی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنەوە.

لە تەوەرێکیتری دیدارەکەدا باس لە پەرەپێدان و بەردەوامی پەیوەندییکانی هەردوولا کرا.

May be an image of ‎3 people and ‎text that says "‎BÜYÜKTÜR! The world is Le mont bigger than biggerthanfiveplus five grand El mundo es cinq más grande inco لع مسد أكب العالم 世界是 大於五‎"‎‎
May be an image of 7 people and text that says "PARI D RBASKANLIÃI DÜNYA 5'TEN TEN BÜYÜKTÜR! world is than five monde est and que cing El mundo es nás grande inco 世界异"