
وەزیری دەرەوەی توركیا سەردانی یەكگرتوو ئیسلامی کوردستان دەکات لەلایەن ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی پێشوازی لێکرا.
ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە بەرواری 24/8/2023 بەرێز مامۆستا صلاح الدين محمد بهاءالدين ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەیاوەری شاندێكی ئەنجومەنی جێبەجێكردن و سەركردایەتی پێشوازی لە بەرێز ( د. هاکان فیدان) وەزیری دەرەوەی كۆماری توركیا و شاندێكی یاوەری كرد .
لە دیدارێكدا كە نزیكەی كاتژمێرێكی خایاند ئەمینداری گشتی یەكگرتوو وێڕای بەخێرهێنانی بەرێز وەزیری دەرەوەی توركیا باسی لە كێشە و ئاریشەكانی نێوان عێراق و توركیا و هەرێم و توركیا كرد و داواكرا بە رێگەی دیبلۆماسی و ئاشتیانە چارەسەربكرێن و بارودۆخ و گوزەرانی هاوڵاتیانيش لەبەرچاوبگیرێت.
لە بەشێكی تری دیدارەكەدا پەیوەندیەكانی نێوان هەردوولا گفتوگۆی لەبارەوە كرا و تەئكیدیان لە بەردەوامی و پەرەپێدانی كردەوە.