
لە میانەی سەردانەكەی بۆ دەڤەری سۆران و رواندز بەرێز مامۆستا صلاح الدین محمد بهاءالدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەیاوەری ژمارەیەك لە ئەندامانی سەركردایەتی، چەندین دیدار و سەردانی كۆمەلایەتی لە رواندز و سۆران ئەنجامدا و لە نزیكەوە لە هەواڵ و تەندروستی ئەو زانا و كەسایەتی ئاینی و كۆمەڵایەتیانەی دەڤەرەكەی پرسی.
لەبەرانبەردا ئەو زانا و كەسایەتی ئاینی و كۆمەڵایەتیانەی دەڤەرەكە خۆشحاڵی خۆیان بەو دیدارانەی ئەمینداری گشتی یەكگرتوو بۆ دەڤەرەكە دەربڕی رۆڵی مامۆستا صلاح الدین یان بەرزنرخاند لە ئیصلاحی كۆمەڵگە و لەخوای گەورە داوای تەمەندرێژی و سەلامەتیان بۆخواست .