هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی دەكات

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی دەكات



ئەمڕۆ چوار شەممە 31/5/2023، بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان پەیوەندییەكی تەلەفونی لەگەڵ بەڕێز مامۆستا عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان ئەنجامداو تیایدا پیرۆزبایی خۆی و سەركردایەتی یەكگرتووی بەهۆی تێپەڕبوونی ٢٢ ساڵ بەسەر ڕاگەیاندنی كۆمەڵی دادگەری، ئاڕاستەی سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری و سەرجەم ئەندامانی كردو هیواخوازبوو كە پەیوەندییەكانی یەكگرتوو و كۆمەڵی دادگەری زیاتر پەرەپێ بدرێت لەپێناو خزمەتكردنی زیاتر بە خەڵك و خاكی كوردستان.

لەبەشێكی دیكەی پەیوەندییە تەلەفونییەكەدا، هەردوولا جەختیان لەسەر بەهێزكردنی ڕیزەكانی ئۆپۆزسیۆن لە هەرێمی كوردستان كردەوە .