
ئێوارەی ئەمرۆ چوار شەممە بەرواری 24/5/2023 بەرێز مامۆستا صلاح الدین محمد بهاءالدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەیاوەری شاندێكی ئەنجومەنی ئەنجومەنی جێبەجێكردن سەردانی دەزگای ستاندەرى كرد و لەلایەن بەرێز ( مەسعود عبدالخالق ) سەرۆكی دەزگا و شاندێكی یاوەری بەگەرمی پێشوازی كران . لەدیدارێکدا کە زیاتر لە کاتژمێرێکی خایاند تیشکخرایە سەر بارودۆخی سیاسی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و گۆڕانكاری و پێشهاتەكان شرۆڤەكران . هەردوولا تەئكیدیان كردەوە كە پێویستە هەڵبژاردنەكان ئەنجامبدرێت و چیتر دوانەخرێت. لە بەشێكی تری دیدارەكەدا كۆكردنەوەی سەرجەم دەنگە نارازییەكانی شەقامی كوردستان و لێك نزیككردنەوەیان لەدەرەوەی هێزەكانی دەسەڵات بۆ هەڵبژاردنی داھاتووی پەرلەمانی كوردستان بە پێویست زانرا .