هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو و كونسوڵی توركیا كۆبوونەوە

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو و كونسوڵی توركیا كۆبوونەوە
ئه‌مڕۆ دووشەممە بەرواری 8/5/2023 بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پێشوازی لە بەرێز (مه‌مه‌د مه‌ولود یاكوت) كونسوڵی گشتیی توركیا له‌ هه‌ولێر كرد.
 
لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی ناوخۆ و ناوچەكە گفتوگۆی لەبارەوە كرا، و هەروەها تیشكخرایە سەر دوا پێشهاتەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆكایەتی كۆماری توركیاو لێكەوتەو بایەخەكانی وەكو پرۆسەیەكی گرنگ..
 
لە تەوەرێكی تری دیدارەكەدا باس لە هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان كراو جەختكرایەوە لە هەڵوێستی روونی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا. هەروەها بەرێز ئەمینداری گشتی یەكگرتوو كێشەی فرۆكەخانەی سلێمانی پێ راگەیاند و خوازیاری چارەسەری خێرای بوو كە خەڵكی مەدەنی زەرەرمەندە .
 
لەكۆتاییدا هەردوولا تەئكیدیان لە سەر بەردەوامی و بەهێزكردنی پەیوەندیەكانی نێوانیان كردەوە ..
 
May be an image of 6 people