هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو : حاجی مصطفی ئامێدی كەسایەتی دیار و نمونەی صدقیەت و مصداقیەت و اخلاص بوو

ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو : حاجی مصطفی ئامێدی كەسایەتی دیار و نمونەی صدقیەت و مصداقیەت و اخلاص بوو
بۆ كۆچی دوایی كەسایەتی دیار جەنابی ( حاجی مصطفی ئامێدی) ، بەرێز مامۆستا صلاح الدین محمد بهاءالدین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان پرسه‌ نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ ده‌كات ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی پرسه‌ نامه‌كه‌یه‌ :
 
بسم الله الرحمن الرحيم
مِّنَ الْمُؤْمِنِينَ رِجَالٌ صَدَقُوا مَا عَاهَدُوا اللَّهَ عَلَيْهِ ۖ فَمِنْهُم مَّن قَضَىٰ نَحْبَهُ وَمِنْهُم مَّن يَنتَظِرُ ۖ وَمَا بَدَّلُوا تَبْدِيلًا
بەرێزان بنەماڵەی مەرحومی جەنابی حاجی مصطفی ئامێدی
السلام عليكم ورحمة الله
بەدڵێكی رازی بە ئەمری خودا هەواڵی وەفاتی برای دێرین و كەسایەتی دیار و مامۆستای قورئان و نمونەی صدقیەت و مصداقیەت و اخلاص جەنابی ( حاجی مصطفی ئامێدی) مان پێگەیشت ..
لەم بۆنە خەمناكەدا لە خودای دلۆڤان داوای پلەی بەرزی بەهەشت و پاداشتی زەحمەتەكانی بۆ دەكەم ..
بۆ بەبنەماڵەی بەرێزیان تەسلیە و پرسە و هاوغەمی خۆمان پێشكەش دەكەم ..
بۆ گیانی قورئانپەروەری كاك حاجی پیرۆزبایی پلەی پابەندی و ئاستی ( صَدَقُوا مَا عَاهَدُوا اللَّهَ عَلَيْهِ ۖ ) دەكەم.. كۆتایی غەمتان بێ ..
انا للە وانا الیە راجعون
براتان
صلاح الدین محمد بهاءالدین
ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان