هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو : شێخ مصطفی پێنجوێنی سەركردەیەكی سەركەوتووی مەدرەسەی برایان و داعیەكی لێهاتووی رێبازی میانەڕەوی بوو

ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو : شێخ مصطفی پێنجوێنی سەركردەیەكی سەركەوتووی مەدرەسەی برایان و داعیەكی لێهاتووی رێبازی میانەڕەوی بوو

بۆ كۆچی دوایی زانا و عارف و پەروەرشكار و ( معلم الناس الخیر) و داعی رێگەی خێر و هەڵسوڕاوی مەیدانی دەعوە و خێرخوازی و پەروەردە .. جەنابی دكتۆر (شێخ مصطفی پێنجوێنی ) ، بەرێز مامۆستا صلاح الدین محمد بهاءالدین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان پرسه‌ نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ ده‌كات ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی پرسه‌ نامه‌كه‌یه‌ :

بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ

مِّنَ الْمُؤْمِنِينَ رِجَالٌ صَدَقُوا مَا عَاهَدُوا اللَّهَ عَلَيْهِ ۖ فَمِنْهُم مَّن قَضَىٰ نَحْبَهُ وَمِنْهُم مَّن يَنتَظِرُ ۖ وَمَا بَدَّلُوا تَبْدِيلً

بەدڵێكی خەمبار و رازی بە قەدەری خودا هەواڵی وەفاتی زانا و عارف و پەروەرشكار و ( معلم الناس الخیر) و داعی رێگەی خێر و هەڵسوڕاوی مەیدانی دەعوە و خێرخوازی و پەروەردە .. جەنابی دكتۆر (شێخ مصطفی پێنجوێنی) رادەگەیێنین.

لەبەرانبەر كارەساتی وادا جگە لە سرودی ( انا لله وانا الیه راجعون ) ناڵێین .. مامۆستا تەمەنێكی پڕ لە بەخشندەیی و خزمەت بە ئیسلام و بە موسڵمانانی بردەسەر و نمونەیەكی كرداری بوو بۆ زانای شارەزا و پەیامداری لێبراو و پەروەرشیاری حەكیم.، سەركردەیەكی سەركەوتووی مەدرەسەی برایان و داعیەكی لێهاتووی رێبازی میانەڕەوی و هاوسەنگی و مامۆستایەكی بەردەوامی وانەی ئەخلاق و عبادەت و عزەت و خزمەتگوزاری بوو.

لە قاپی پەروەردگار داواكارم جەنابی مامۆستا بە فردەوس شاد بكات و پاداشتی زەحمەتەكانی ژیانی بداتەوە و هەموولایەكمان سەركەوتوو بكا بۆ هەڵگرتنی شوێن پێی ئەو ئازیزە ..

پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خۆمان و خانەوادەی بەرێزی و سەرجەم زانایانی سەربەرز و گشت برا و خوشكانی رێبازی میانەڕەوی و پەروەردە و خزمەت دەكەین ..

انا لله وانا الیه راجعون

براتان

صلاح الدین محمد بهاءالدین

ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان

١٣ـی ٧ـی ٢٠٢٢