هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو بەشداری مەراسیمی بەخاكسپاردنی تەرمی (د. شێخ موستەفا پێنجوێنی) كرد

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو بەشداری مەراسیمی بەخاكسپاردنی تەرمی (د. شێخ موستەفا پێنجوێنی) كرد

دوای نیوەڕۆی چوارشەممە (13/7/2022) بەڕێز مامۆستا (سەڵاحەددین موحەمەد بەهائەددین) ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كورستان لەشاری سلێمانی بەشداری لە مەراسیمی بەخاكسپاردنی تەرمی زانایی گەورەی كورد دكتۆر شێخ موستەفا پێنجوێنی كرد كە لەگۆڕستانی نوێی سلێمانی بەخاك سپێردرا.

لەوتەیەكدا ئەمینداری گشتی یەكگرتوو لەبارەی كۆچی دوایی دكتۆر شێخ موستەفا پێنجوێنی ڕایگەیاند: ئەمڕۆ كەسایەتیەكی گەورەی موسڵمانی كوردستانی و عێراقی و موسڵ بەتایبەتی تر بەڕێدەكەین كە شێخی موسڵ بوو، مامۆستای كۆچكردوو تەمەنێكی پڕ بەرەكەت و پڕ لەخزمەتی بەسەربردو ئەهلی عەزیمەت و وەفاداری و چاكەكاری بوو، خێرەومەندبوو كە تا دواین هەناسەو ساتەكانی ژیانی بەردەوام بوو لەسەر رێبازی دینداری و خوداناسی و چاكەكاری، فیردەوسی ئەعلا جێگای پشودان و حەوانەوەی هەمیشەیی بێت.

هەروەها ووتیشی: مامۆستای كۆچكردوو لای هەموو كەس بەقەدرو بەڕێز بووەو قسەی مامۆستا قسەی یەكەم بووە لە موسڵداو خاوەنی كەسایەتیەكی گەورە بوو كە ئەوەندەی كرداری بوو كەمتر قسەی دەكردو زانایەكی گەورە بوو كە نەیدەویست گەورەیی خۆی دەربخات و توانیویەتی كۆی ژیانی بۆ ئیسلام تەرخان بكات.