سەرلەبەیانی رۆژی شەممە ٩/٧/٢٠٢٢ بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەمزگەوتی فەجر لەشاری سلێمانی بەشداری مەراسیمی نوێژی جەژنی قوربانی پیرۆزی کرد.
پێشتر ئەمینداری گشتی یەکگرتوو، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی موسڵمانان کرد کە ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیەتی:
بسم الله الرحمن الرحيم
ذَٰلِكَ وَمَن يُعَظِّمْ شَعَائِرَ اللَّهِ فَإِنَّهَا مِن تَقْوَى الْقُلُوبِ
الله أكبر الله أكبر الله أكبر، لا إله إلا الله، الله أكبر الله أكبر، و لله الحمد
هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی پیرۆزی قوربان و كۆتایی هاتنی كه‌رنه‌ڤاڵی لێخۆشبوو‌ن و عه‌فواتی عه‌ره‌فه له خۆمان و سه‌رجه‌م موسڵمانانی جیهان، به‌تایبه‌ت له‌گه‌لی موسڵمانی كوردستان و عێراق پیرۆز ده‌كه‌م ... له قاپی میهر و دلۆڤانی و لوتفی خودایى داواكارم كه بمانخاته به‌ر بڕیاری عه‌فو و لێخۆشبوونی خۆیی و گه‌ل و وڵات و ئومه‌تی ئیسلام له چنگی پاشه‌كشێ و پاشكۆیه‌تی و شكست رزگاربكات و ده‌رگای خێر و خۆشی و كامه‌رانی له مرۆڤایه‌تی بكاته‌وه ..
داواكارم له خودای باڵاده‌ست كه هیدایه‌تی هه‌موولایه‌كمان بدا بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ لای ئاین و به‌رنامه‌ی خۆیى و هه‌موولایه‌كمان مۆفه‌ق بكات بۆ ناسینی هه‌ق و ئه‌نجامدانی ئه‌ركی سه‌ره‌كی خۆمان و بمانپارێزێ له گشت لادان و توشهاتێكی نه‌خوازرا و نه‌شیاو.. و ئاشنامان بكاته‌وه به مێژووی پڕ له سه‌روه‌ری گه‌له‌كه‌مان و زۆرتر پابه‌ندبین به ئینتمای ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی خۆمان تا ئه‌مڕۆ و ئاینده‌ی نه‌وه‌كانمان به شانازی و سه‌ربڵندی بڕازێنینه‌وه .. تا به‌رده‌وام بین له پشكدارێكی كارا و زیندوو له شارستانیه‌تی مرۆیی و ئوممه‌تی ئیسلامی .
خودایه له به‌ڵای پاشكۆیه‌تی و ده‌ردی به‌زین و شكست رزگارمان بكه‌یت و گه‌ل و وڵات و ئه‌مڕۆ و ئاینده‌مان سه‌ركه‌وتوو و سه‌ربڵند و سه‌رفرازبكه‌ی .. جه‌ژنی پیرۆزی قوربانیش له هه‌موولایه‌ك پیرۆز بكه‌ی ..
براتان
صلاح الدين محمد بهاءالدين
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
٩ ـی ذو الحجة ١٤٤٣ کۆچی