هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: مامۆستا حمەڕەشید ماوەتی جوان ژیاو جوانیش ڕۆیشت

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: مامۆستا حمەڕەشید ماوەتی جوان ژیاو جوانیش ڕۆیشت


ئەمڕۆ یەك شەممە 16-1-2022 لەمەراسیمی ماڵئاوایكردن و بەخاكسپاردنی تەرمی مامۆستا حمەرەشید ماوەتی سەركردەو یەكێك لەدامەزرێنەرانی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان، بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محمد بەهادین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایگەیاند:" مامۆستا میسداقی ئیستیقامەت و عاقیبەت خێری بوو، سوپاس بۆ خوای گەورە لەم ساڵانەی دوایی لەجاران زیاتر گەرم و گورتر بوو، ڕۆژانە تەلەفونی بەدەستەوەبوو بۆهەواڵ پرسینی خوشكان و برایانی، ڕۆژانە قەڵەمی بەدەستەوە بوو كتێبی دەنوسی و پەلەی بوو كە خودا لەخۆی ڕازی بكات لەكاتێكدا تەندروستیشی باش نەبوو ئەبوایە پشوی بدایە.

هەروەها وتیشی: جێی دڵخۆشیە ئێمە لەیەكگرتوی ئیسلامی كوردستان ئەمڕۆ سەركردەیەكی بەرێزو خۆشەویست و خۆراگر بەسەربەرزیەوە بەرێ دەكەین، كەسایەتیەك كە لەتەمەنی 17ساڵیەوە تا ئێستا هەموو تەمەنی لە خزمەت و بانگخوازی و هیدایەتی دەوروبەری و قوتابیەكانی و هاوەڵەكانی بەسەر بردوە ، مامۆستا حمەرەشید ماوەتی كەسێكە جوان ژیاو جوانیش رۆیشت.