ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ڕایگەیاند، هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق سەرباری بونی چەند تێبینی و سەرنجێک، بەڵام هەنگاوێکی ئەرێنییە بە ئاڕاستەی جێگیربونی دۆخی وڵات.
لەمبارەیەوە مامۆستا سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لەپەیامێکدا لەپێگەی تایبەتی خۆی لە توێتەر ڕایگەیاند : پێکهێنانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق،لەگەڵ بوونی تێبینی هەنگاوێکی ئەرێنی بوو بەئاراستەی سەقامگیری وڵات.
ئەمینداری گشتی یەكگرتوو وتویەتیشی:بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی گەرم پێشکەش دەکەم بە ئەندازیار محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەن و بەڕێزحاکم زاملی جێگری یەکەم و د.شاخەوان عبداللە جێگری دووەم . هیوامان سەرکەوتنیانە.