هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: گەنجانی هەرێم ڕێگەی مەرگیان لەژیان لەم وڵاتە پێ باشترە

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: گەنجانی هەرێم ڕێگەی مەرگیان لەژیان لەم وڵاتە پێ باشترە
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە 30-12-2021 بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەچەند كۆبونەوەیەكی لەگەڵ ڕێكخستنەكانی لقەكانی سیروان و خورماڵ ڕایگەیاند: بەداخەوە سەڕەرایی بوونی چەندین قەیران و كێشەی سیاسی و ئابوری بەبەرنامە كار لەسەر ئەخلاق و بیروفكری گەنجانی هەرێمی كوردستان كراوەو دەكرێت و ئێمەی یەكگرتووەكان وەك هەمیشە پشتیوان و ڕێگەپیشاندەری گەنجان دەبین و پێویستە دایكان و باوكان لەئاست ڕوداوە خێراكانی كۆمەڵگە بەئاگابن و منداڵ و گەنجان لەئالودەبون بەماددەی هۆشبەرو ڕەفتاری نەگونجاو بەدووربگیرێن.
مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین تیشیكی خستەسەر دۆخی كۆمەڵگەو ڕوداوە نەخوازراوەكان و لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: بەداخەوە بێكاری باڵی كێشاوە بەسەر بەشێكی زۆر لە گەنجان، بەو هۆیەوە گەنجانی هەرێم هیچ هیواو ئومێدێكیان بەژیان لەم وڵاتە نەماوەو ڕێگەی مەرگیان پێباشترە لە ژیان كەهۆكاری سەرەكی خراپ بەڕێوەبردنی وڵات و نەبوونی دادپەروەرییە.
هەروەها ئەمینداری گشتی یەكگرتوو لەكۆبونەوەی لەگەڵ خوشكانی خورماڵ جەختیكردەوە لەبایەخی خێزان و پاراستنی لە هۆكارەكانی هەڵوەشاندنەوەیی هەر وەك سوپاسی لقەكانی خورماڵی كرد لەو سەركەوتنەی كە بەدەستیان هێناوە لەپرۆسەی هەڵبژارندا.
لەكۆتایی دیدارەكەدا ئەمینداری گشتی یەكگرتوو تیشكی خستەسەر بارودۆخی ناوخۆیی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و دەستخۆشی و سوپاسوپێزانینی ئاڕاستەی یەك بەیەكی ئەندامان و لایەنگرانی یەكگروو كرد هەر لە هەڵەبجەوە تاوەكو زاخۆ لەبەرانبەر سەركەوتنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق جارێكی تر جەختیكردەوە كە ئەو سەركەوتنە بەشێكە لەئەركەكەو ئیصلاحی كۆمەڵگە ڕەهەندی فراوانی هەیەو دەبێ لەخەبات و خزمەت بەردەوام بین و پێویستە بەردەوام سوپاسگوزاری خودابین.