لەمیانەی سەردانی کردن و بەسەرکردنەوەی لقی دە ربەندیخانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان کە ئەمڕۆ پینج شەممە بەرواری 29/12/2016 ئەنجامیدا، بهرێز مامۆستا سهلاحهدین محهممهد بههائهدین ئهمینداری گشتی یهكگرتووی ئیسلامی كوردستان پێشانگای دەست ڕەنگینی خوشکانی دەربەندیخانی کردەوە.
لەوتەیەکدا ئەمیداری گشتی یەکگرتوو باسی لە ڕۆڵی خوشکان کرد لە ناو ڕێکخستنەکانى یەکگرتوودا و وتی: خوشکان بەشێکی سەرەکی لە ڕێکخرستنەکان پێک دێنن و جێگای دەسخۆشیشە کە لەپاڵ برایاندا جێگە دەستیان دیارە لەسەرجەم ئەو کاروچالاکیانەی کە یەکگرتوو ئەنجامی دەدات.
ئەمینداری گشتی یەکگرتوو وتيشي جیاواز لەلایەنەکانی تر خوشکان لەسەرجەم ئاستەکاندا تاوەکو ئاستی مەکتەبی سیاسی ئەوسا و ئەنجومەنی جێبەجێکردنی ئێستاش پێگە و بەرپرسیارێتیان هەبووە.