هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: گەنج و لاوانی هەرێم بەدەست چەندین دیاردەی نامۆوە دەناڵێنن

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: گەنج و لاوانی هەرێم بەدەست چەندین دیاردەی نامۆوە دەناڵێنن
دوێنێ هەینی 3-12-2021، بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەمیانی بەشداریكردنی لە كۆبونەوەی فراوانی ئەنجومەنی ڕێكخراوە پیشەیی و جەماوەرییەكانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەڕێگەی سكایپەوە، سوپاس و دەستخۆشی لە سەرجەم چین و توێژەكان كردو ڕایگەیاند: ڕێكخراوە پیشەیی و جەماوەرییەكانی یەكگرتوو لە ڕابردوو و لە ئێستادا ڕۆڵی گرنگ و كاریگەریان هەبوەو پێویستیشە پەیامدارانە بەردەوام بن و ڕوبەڕوی دیاردە نامۆكان ببنەوە كە ڕوبەڕوی كۆمەڵگە كراوەتەوەو لەئێستادا هاوڵاتیانی هەرێم بەدەست چەندین دیاردەی نامۆوە دەناڵێنن و گەنج و لاوانی پێوە لە خشتە دەبرێت.
هەروەها جەختیشیكردەوە: پێویستە كادری ڕێكخراوە پیشەییەكانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە هەموو چین و توێژەكانیەوە نمونەیەكی جوان پێشكەشی كۆمەڵگە بكەن و كار لەسەر دروستكردنی تاكی پەیامدارو بەتوانا بكەن و بە پەروەردەیەكی دروست خزمەتی كۆمەڵگەی كوردی بكەن.