هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: یەكگرتوو شانازی دەكات بەسەركەوتنەكانی لە دەڤەری بادینان

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: یەكگرتوو شانازی دەكات بەسەركەوتنەكانی لە دەڤەری بادینان
ئەمشەو پێنج شەممە 18-11-2021 بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەگەڵ بەشێك لە بەرپرس و كادیری پێشكەوتووی دهۆك كۆبویەوەو لەو دیدارەدا ڕایگەیاند: هاتوین هەوڵ و ماندوبونەكانتان بەرز بنرخێنین كە بادینان هەردەم ئامادەیی تێكۆشان و چاكسازی و قوربانی دان بووە، یەكگرتوو شانازی دەكات بە سەركەوتنەكانی لە دەڤەری بادینان.
 
جەختیشیکردەوە:ھاتووین نور بین نەک ناربین و دەبێت شانازی بکەین بە یەکگرتووی ئیسلامیەوە و خزمەتتکردن لای ئێمە عیبادەتە.
 
لە كۆتایی وتەكەیدا بۆ كادیرانی پێشكەوتووی یەكگرتوو ئەمینداری گشتی یەکگرتوو تەئكیدی كردەوە كە نوێنەرانی یەكگرتوو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داكۆكی لە ماف و داخوازیەكانی گەلی كوردستان دەكات و هەردەم نوێنەری راستەقینە دەبن ، یەكگرتووەكان خزمەتگوزارو دڵسۆزی گەل و نیشتمانی خۆیان دەبن، بەردەوام دەبن لەرەهەندی پەروەردەیی و چاكسازی كۆمەڵگە.