هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: خەڵکانێک ھەن بەناوی مافی ئافرەتان بوونەتە ھۆکاری بڵاوکردنەوەی دیاردەی نامۆ لە ناویان

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: خەڵکانێک ھەن بەناوی مافی ئافرەتان بوونەتە ھۆکاری بڵاوکردنەوەی دیاردەی نامۆ لە ناویان
ئەمینداری گشتی بۆ یەكگرتووی خوشكان: خەڵکانێک ھەن بەناوی مافی ئافرەتان بوونەتە ھۆکاری بڵاوکردنەوە دیاردەی نامۆ لە ناویان، ئەبێ خوشکانی ئێمە بە فیکر و بە مەنھەجێکی دروست وەڵامی ئەم چەواشەکاری و خراپ بەکارھێنانە بدرێتەوە.
 
ئێوارەی ئەمرۆ پێنج شەممە 18-11-2021 لەدرێژەی سەردانەكەیدا بۆ دەڤەری بادینان بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە دهۆك لەگەڵ بەشێك لە رێكخستنەكانی خوشكان و لقی ئامێدی یەكگرتوو كۆبۆوە.
 
ئەمینداری گشتی یەکگرتوو رایگەیاند: خوشکانی ئێمە جێگەی فەخرن و شانازیان پێوە دەکەین کە ھاوشانی براکانیان بەردەوامن لە جوھد و چالاکی.
 
خەڵکانێک ھەن بەناوی مافی ئافرەتان بوونەتە ھۆکاری بڵاوکردنەوەی دیاردەی نامۆ لە ناویان و ئەبێ خوشکانی ئێمە لە سەنگەری ھجوم بن و بەرگری لە مافەکانیان بکەن و بە فیکر و بە مەنھەجێکی دروست وەڵامی ئەم چەواشەکاری و خراپ بەکارھێنانە بدرێتەوە.